Ads 468x60px

.
لا إِله إلا انت سبحانك ربى اني كنت من الظالمين - حسبى الله لا اله الا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم - رضيت بالله ربا وبالاسلام دينا ومحمد عليه افضل الصلاة والسلام نبيا - لا حول ولا قوة الا بالله العلى العظيم - يارب لك الحمد كما ينبغى لجلال وجهك وعظيم سلطانك - اللهم صلى وسلم وبارك على سيدنا ونبينا محمد عليه افضل الصلاة والسلام - سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر - حسبنا الله ونعم الوكيل - استغفر الله العظيم من كل ذنب عظيم

الأربعاء، 24 أبريل 2013

ئايا گوڵ و سه‌وزه‌و دارو دره‌خته‌كان هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ن؟

ئايا گوڵ و سه‌وزه‌و دارو دره‌خته‌كان هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ن؟!له‌دوا لێكۆڵينه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ زانايانی ڕوه‌ك ناسی ئه‌مريكایی ،بۆيان ده‌ركه‌وت كه‌وا گوڵ وسه‌وزه‌و ڕوه‌ك و دره‌خته‌كانيش ده‌توانن هه‌ست به‌ئازار چه‌شتن بكه‌ن،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو مادده‌يه‌ی هێوركه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌دات وخۆی ئارام ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ زانايه‌ سه‌ريان سوڕما كاتێك بۆيان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مانه‌كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون مادده‌يه‌ك ده‌رده‌كه‌ن هاووێنه‌ی مادده‌یی(ئه‌سپرين)به‌هۆی ئه‌م مادده‌يه‌وه‌ سيسته‌می دژه‌ به‌رگری خۆيان به‌هێز ده‌كه‌ن و به‌رگری له‌ كرمه‌ زيان به‌خشه‌كان و شتی تريش ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌م لێكۆڵێنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ جوتيارو خاوه‌ن سه‌وزاييه‌كان زۆر جار پێويستسان به‌ چاودێری ته‌ندروستی نابێت،ئه‌گينا ده‌بوايه‌ هه‌موو ڕۆژو هه‌موو كاتژمێرێك لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌وزه‌و ميوه‌جات و ڕوه‌كه‌كان كرابايه‌ نه‌وه‌ك نه‌خۆش بكه‌ون و تێك بچن. زاناكان ده‌ڵێن ئه‌م مادده‌يه‌ی گوڵ و ڕوه‌ك و سه‌وزاييه‌كان ده‌ری ده‌كه‌ن ،ناوی(ميثيل ساليسيليت)ه‌ ،لێكۆڵه‌ره‌كان ئه‌وه‌يان دوپات كردۆته‌وه‌ كه‌وا ئه‌م ڕوه‌كانه‌ی كاتێك ئه‌م مادده‌يه‌ ده‌رده‌كه‌ن،سه‌وزه‌كان� � ته‌نيشتيان هه‌ستی پێده‌كه‌ن. خوێنه‌رانی خۆشه‌ويست ئه‌وه‌ی جێگای سه‌يره‌ لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا وه‌كو هه‌موو بابه‌ته‌كانی تر پێغه‌مبه‌ی خۆشه‌ويست ئاماژوه‌ی به‌م حاڵه‌ته‌ كردوه‌. له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا هاتوه‌ كه‌وا وا ده‌رده‌كه‌وێت داره‌كان و سه‌وزه‌كانيش هه‌ست به‌ئازار چه‌شتن ده‌كه‌ن. عن أنس بن مالك _ر ض_ أنه‌ قال: (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يخطب إلى جذع فلما اتخذ المنبر ذهب إلى المنبر فحن الجذع فأتاه فاحتضنه فسكن فقال لو لم أحتضنه لحن إلى يوم القيامة) صحيح سنن ابن ماجة رقم 1415 واتا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا_د.خ_له‌سه‌ر كۆلكه‌دارێكی خورما خوتبه‌ی ده‌دا ،كاتێك مينبه‌ری بۆ دروست كرا چوه‌ سه‌ر منبه‌ره‌كه‌ی،له‌م كاته‌دا دارخورمايه‌كه‌ ده‌ستی به‌نوزه‌ ناڵه‌ ناڵ كرد،به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان ئه‌وی جێهێشت،دواتر گه‌ڕايه‌وه‌ لای دارخورمايه‌كه‌و هێنای له‌سه‌ر مينبه‌ره‌كه‌ له‌ژێر پێيه‌كانی داينا،ئه‌وكات داره‌كه‌ بێده‌نگ بوو،ئه‌وجا پێشه‌وامان فه‌رمووی ئه‌گه‌ر وام نه‌كردبايه‌ تا ڕۆژی قيامه‌ت ناڵه‌ی ده‌كردو ده‌نوزايه‌وه‌). له‌ڕيوايه‌تێكی تردا هاتوه‌ كه‌وا پشتی خۆی به‌دارخورمايه‌كه‌ ده‌دا. رواه البخاري والدارمي والنسائي وابن ماجه وأحمد . وآخر من حديث ابن عمر رواه البخاري وأحمد وصححه الترمذي ،السلسلة الصحيحة (ج 5 / ص 206) 2174 . پشت ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌يه‌ی سه‌روه‌رمان ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌روه‌ له‌م دوو ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا ئاماژه‌ی بۆده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا) الإسراء 44 واتا: هيچ شتێك نىيه‌ له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه‌ ته‌سبيحات‏ و ستايش‏ و سوپاسى ئه‌و زاته‌ نه‌كات، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ ته‌سبيحات‏ و ستايشى ئه‌و شتانه‌ تێناگه‌ن، به‌ڕِاستى ئه‌و زاته‌ هه‌ميشه‌ و به‌رده‌وام خۆگر و به‌ حه‌وسه‌لَه‌يه‌ له‌به‌رامبه‌ر لادانى خه‌ڵكيه‌وه‌ لێخۆشبووه‌ و چاوپۆشى ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕووى تێبكه‌ن ‏و باوه‌ڕى پێ بهێنن). (قَالُوا أَنْطَقَنَا اللَّهُ الَّذِي أَنْطَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ) فصلت: 21 واتا: له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌و خوايه‌ ئێمه‌ى هێناوه‌ته‌ گوفتار كه‌ ده‌توانێت هه‌موو شتێك بهێنێته‌ قسه‌ و گفتوگۆ، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه‌ كه‌ يه‌كه‌مجار به‌ديهێناون‏ و هه‌ر بۆلاى ئه‌ويش ده‌برێنه‌وه‌ بێگومان كارێكى ئاسانه‌ بۆخوا چونكه‌ ئاده‌ميزاد جۆره‌ها ئامێرى هێناوه‌ته‌ قسه‌، ده‌م‏ و زمان‏ و لێويشيان نيه‌)!. له‌به‌رده‌م ئه‌م كاره‌ی خودادا،ته‌نها ئه‌وه‌ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ بڵێين _سبحان الله‌_خودای مه‌زن وبه‌توانا كێ ئه‌م سه‌وزه‌و ڕوه‌كه‌ی فێر كردوه‌،له‌كاتی ئازاردانی دا مادده‌ی هێوركه‌ره‌وه‌و ئازار شكێن به‌كار بێنێت؟!. بێ گومان كه‌سێك كه‌ ئه‌م گوڵ وسه‌وزه‌و ڕوه‌كانه‌ی به‌جوانترين شێوه‌ نه‌خشاندوون،هه‌ر ئه‌ويشه‌ كه‌توانێ وايان لێ بكات ئه‌م توانايه‌يان هه‌بێت. وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بيه‌وه‌ (( عبدالمجيد هه‌ريري)

0 التعليقات:

إرسال تعليق