Ads 468x60px

.
لا إِله إلا انت سبحانك ربى اني كنت من الظالمين - حسبى الله لا اله الا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم - رضيت بالله ربا وبالاسلام دينا ومحمد عليه افضل الصلاة والسلام نبيا - لا حول ولا قوة الا بالله العلى العظيم - يارب لك الحمد كما ينبغى لجلال وجهك وعظيم سلطانك - اللهم صلى وسلم وبارك على سيدنا ونبينا محمد عليه افضل الصلاة والسلام - سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر - حسبنا الله ونعم الوكيل - استغفر الله العظيم من كل ذنب عظيم

الاثنين، 22 أبريل 2013

هۆكارەكانى زياد بووني تەقوا

ئايا تەقوا بە چ شتێك زياد دەكات،و سيفەتي ئادەميزادي پارێزگار (الْمُتَّقِي) چۆنەو كامانەن؟ هۆكارەكانى زياد بووني تەقوا بەويستي خواي پەروەردگار بە جێبەجێكردني ئەم شتانە دێتەدي، كە لەم ئايەتە پيرۆزانەدا هاتوون، خواي گەورە لە ئايەتي (3-4)ي سوورەتي پيرۆزي (البَقَرَة)دا باسي چەند سيفەتێكي ئادەميزادي پارێزگارو خواناس (الْمُتَّقي) دەكات، كە ئەمانەن: 1 ـ باوەڕهێنان بە هەموو شتێكي غەيبي و ناديار لە ئێمەوە، كە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، بەلإ ئێمە نەمان بينيوە. 2 ـ كردني نوێژە فەرزەكان بەپێي سوننەتەكاني پێغەمبەري خۆشەويست (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وەك خۆي (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: {وَصَلُّوا كَمَا رَأَيتُمُونِي أُصَلِّي} رَوَاهُ البُخَاڕي.ّ واتــــە: نوێژ بكەن ئـــەي موسوڵمانان، هەروەك چۆن من دەبينن، كـــە نوێژ دەكەم. 3 ـ دەركردني زەكاتي ماڵ و سامان و خێركردن و يارمەتي داني هەژاران و بێنەوايان. 4 ـ باوەڕ هێناني ڕاستەقينە بە قورئاني پيرۆزو هەموو كيتابە ئاسمانيەكاني پێشوو، كە لەلايەن خواي پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەران (سەلامي خوايان لەسەر بێت) دابەزيوون، كە بريتين لە: تەورات و ئينجيل و زەبوور و سوحوف و چەندەها كتێبي ئاسماني تريش، كە ئێمە ناوەكانيان نازانين، بەڵام بە دابەزيني قورئاتي پيرۆز كارپێكردني هەموويان نەسخ بۆتەەو كار بەهيچيان ناكرێت و تەنها قورئانيشە، كە دەبێت بكرێتە بەرنامەي ژيان. خواي گەورەو ميهرەبان هەر لە سوورەتي پيرۆزي:(البَقَرَة)دا باسي چەند سيفەتێكي تري پارێزگاري كردووە، كە ئەمانەن: 5 ـ باوەڕ هێناني ڕاستەقينە بە خواي گەورەو ميهرەبان. 6 ـ باوەڕ هێنان بە پاشەڕۆژ و قيامەت. 7 ـ باوەڕ هێنان بە هەموو مەلائيكەكاني خواي گەورەو ميهرەبان (سەلامي خوايان لەسەر بێت)، كە تەنيا خواي پەروەردگار خۆي ژمارەيان دەزانێت. 8 ـ باوەڕ هێنان بە سەرجەم پێغەمبەرەكان (سەلامي خوايان لەسەر بێت)، كـــــە ژمارەيان (124000) پێغەمبەرە (سەلامي خوايان لەسەر بێت). 9 ـ بەخشيني ماڵ و سامانێك، كە خۆشەويستەو زۆر بەنرخە بەلاي خاوەنەكەيەوە. 10 ـ بە جێهێناني ئەو وەعد و پەيمانانەي، كە بەكەسێك دەدرێت و نەبوني وەعدە خيلافي. 11 ـ خۆڕاگرتن و ئارامگرتن لەكاتي خۆشي و ناخۆشي و دەوڵەمەندي و هەژاريشدا. خواي گەورەو ميهرەبان لە ئايەتي (134-135) سوورەتي: (آلِ عِمرَان)دا باسي هەندێك لە سيفەتي پارێزگاراني كردووە، بەم شێوەيە: 12 ـ خواردنەوەي ڕق و كينەي ناو دڵ و دەرنەبڕين و كردەوە پێنەكردنيشي. 13 ـ عەفو كردني خەڵكي و لێبووردن لە بەرامبەرياندا. 14 ـ لەكاتي گوناه و تاواندا خواي گەورە وەبيريان دێتەوە و لەخواي پەروەردگار دەترسن و داواي تەوبە و لێبووردن دەكەن لەخواي گەورە. 15 ـ بەردروام نەبوون لەسەر گوناهو تاوان، چونكە دڵييان لەوەي، كە گوناهو تاوان زەرەرو زيانيان پێدەگەيەنێت نەك سوودو قازانج. خواي گەورەو ميهرەبان لە ئايەتي (17-18)ي سوورەتي: (الذاريات)دا باسي هەندێك لە سيفەتي پارێزگاراني كردووە، بەم شێوەيە: 16 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لەشەودا بەكەمي دەخەون و شەونوێژو عيبادەت دەكەن. 17 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لە پارشێودا لە كاتێكدا، كە زۆربەي خەڵكي خوتوون ئەوان داواي لێخۆشبووني گوناه و تاوان لە پەروەردگاريان دەكەن. بێگومان ئەمەي، كە باسمان كرد هەندێك بوو لە سيفەتي ئادەميزادي پارێزگار و لە خواترس (المتَّقِي)، جێبەجێ كردني ئەم سيفەتانە لەژياني ڕۆژانەدا ئادەميزاد دەبێتە ئادەميزادێكي لەخواترس و پارێزگار.

0 التعليقات:

إرسال تعليق