Ads 468x60px

.
لا إِله إلا انت سبحانك ربى اني كنت من الظالمين - حسبى الله لا اله الا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم - رضيت بالله ربا وبالاسلام دينا ومحمد عليه افضل الصلاة والسلام نبيا - لا حول ولا قوة الا بالله العلى العظيم - يارب لك الحمد كما ينبغى لجلال وجهك وعظيم سلطانك - اللهم صلى وسلم وبارك على سيدنا ونبينا محمد عليه افضل الصلاة والسلام - سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله والله اكبر - حسبنا الله ونعم الوكيل - استغفر الله العظيم من كل ذنب عظيم

الجمعة، 19 أبريل 2013

هێرشه‌کانی شیطان بۆ سه‌ر مرۆڤ

هێرشی یه‌که‌م : له‌ کاتی له‌ دایک بووندا : سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ره‌ به‌ هێرشی شیطان ده‌ست پێ ئه‌کات بۆ سه‌ر مرۆڤ ، له‌ یه‌که‌م ساتی هاتنه‌ دونیای مرۆڤ له‌ کاتی له‌ دایک بوونیدا . (ئه‌بوو هوره‌یره‌ ) ( خودای لێ رازی بێت ) ئه‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویته‌ی ( صیاح المولود یقع ، نزعة من الشیطان ) . (رواه‌ المسلم ) . واته‌ : ( زریکاندنی منداڵی کۆرپه‌ له‌ کاتی له‌ دایک بوونیدا ، چڕنووک پیاچه‌قاندنێکه‌ له‌ لایه‌ن شه‌(یتانه‌وه‌ ) . هه‌ر له‌ ( ئه‌بو هوره‌یره‌ ) وه‌ (خوادای لێ رازی بێت ) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (ص) ئه‌گێرێته‌وه‌ و ئه‌فه‌رموێت . : ( کل بني آدم یطعن الشیطان في جنبیه بإصبعه‌ حین یولد غیر عیسی ابن مریم ذهب یطعن فطعن في حجاب ) . (راوه‌ البخاري) . ( واته‌ هه‌موو ئاده‌میزادێک له‌ کاتی له‌ دایک بوونیدا شه‌یتان به‌ په‌نجه‌کانی سیخورمه‌ له‌ لای چه‌پی یان راستی ئه‌دات ، ته‌نها عیسای کوڕی مه‌ریه‌م نه‌بێت ، رۆیشت سیخوڕمه‌ی لێ بدات ، به‌ڵام سیخورمه‌ی دا له‌ په‌رده‌یه‌ک که‌ له‌ نێوانیان دا بوو ) . پاشان ( ئه‌بوو هوره‌یره‌ ) ئه‌فه‌رموێت : . ئه‌گه‌ر توانیتان ئه‌م ئایه‌ته‌ بخوێنن : ( وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وِإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (36) ) ( ال عمران) . واته‌ : ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ من خۆی و نه‌وه‌که‌ی ئه‌پارێزم به‌ تۆ له‌ شه‌یتانی ره‌جم کراو ) . زانایان ئه‌فه‌رموون : مه‌رج نیه‌ ئه‌م پیا چه‌قاندن و چرنوکه‌ی شه‌یتان ببێطه‌ هۆی له‌ڕێ لادان و گومرایی ، ئه‌وه‌ش که‌ گومانی وایه‌ گومانه‌که‌ی له‌ جێی خۆیدا نیه‌ ، چوونکه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر و پیاو چاک توشی ئه‌م به‌ڵایه‌ی شه‌یتان بوونه‌ ، به‌ڵام خودای گه‌وره‌ پارستونی له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌کی شه‌یتان ، هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت : ( إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلَّا مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ ﴿٤٢﴾ ) (الحجر ) . واته‌ : ( به‌راستی به‌نده‌ چاک و پاکه‌کانی به‌ تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه‌ به‌سه‌ریاندا ، جگه‌ له‌و که‌سه‌ سه‌رکه‌ش و سه‌رگه‌ردانانه‌ی که‌ شوێنت که‌وتوون ) . وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی / / قوربانیه‌کانی شه‌یتان

0 التعليقات:

إرسال تعليق