الاثنين، 22 أبريل 2013
بانگه‌وازێک بۆ باڵاپۆشی
12:18 م
لا يوجد تعليقات
ئا: سایتی ئیسلام دۆست
من ده زانم به‌ڵام ئايا ناپرسى ئه‌و شته چيه كه من ده‌يزانم به‌ڵام تۆ نايزانى ؟ بۆ تۆش وه‌ك من خاوه‌نى هه‌موو سيفه‌ته‌كانى به مرۆڤ بوون نيت!؟ من ناڵێم تۆ نايزانى به‌ڵام ده‌ڵێم خۆت له ئه‌ركى سه‌رشان دوور ده‌خه‌يته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى بزانى بۆ ؟ بێ ئه‌وه‌ى بزانى له‌به‌ر چى؟ خۆ تۆ كه‌سێك نيت خه‌ڵك وابزانێ نه‌زانى؟ ئه‌ى نه‌زانى چى يه؟ كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆت دوايت بۆ ئه‌وه‌ى بزانى زانايت يان نه‌زانى ؟ ئه‌گه‌ر تائێستا نه‌دواويت له‌گه‌ڵ خۆت له كاتێكدا له پله به‌رزترين مه‌ڵبه‌ندو ناوه‌ندى ڕۆشنبيريدايت ئه‌ى به‌ته‌مايت كه‌ى بدوێيت؟ ئه‌و كه‌سه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى قۆناغه‌كانى خوێندندايه ئه‌بێ چاوه‌ڕێى چى لێ بكه‌يت...!؟ بۆچى ئه‌زيزم ..!! خوشكى خاوه‌ن ميهره‌بانى بۆ نازانى ڕێز‌و شكۆت له پۆشينى باڵا پۆشيدايه بێجگه له فه‌رمانى خواى گه‌وره . ئه‌ى نازانى بێ با‌ڵاپۆشى تۆ كاڵاى هه‌ڕاج كراوى كوڕه بازرگانه گورگ ئاساكانى نه‌كڕاِوى و ته‌نزيلاتى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌گه‌ر به‌چاوى واقيعيانه بڕوانيت.!؟
ئه‌ى بۆ نازانى وه‌ك شاعير ده‌ڵێ:
حيجاب تاجه بۆ سه‌رى هه‌موو كه‌سێك ناشێ
ئاڵاى ده‌وڵه‌تى ڕه‌وشته نه‌ک پارچه قوماشــێ
بڕيار لاى خۆته تاجى ڕێز‌و شكۆ و عيزه‌ت وقورسى و پاكى وميهره‌بانى و هه‌موو ڕه‌وشتێكى باشه له‌و تاجه‌دا كۆ بكه‌يته‌وه‌و بيخه‌يته سه‌ر سه‌رت و كۆمه‌ڵگاو گورگه برسيه‌كانيش ناچار بكه‌يت به‌ڕێزو خۆشه‌ويستى وچاكى پێناسه‌ت بۆ بكه‌ن.
ئه‌ى بۆچى نايكه‌ي له‌به‌ر چى؟ كێ له تۆ باشتره وا ده‌بێ ئه‌و تاجه بكاته سه‌ر سه‌رى... ! بۆچى خۆت به شياو نازانى ؟!خوشكى ئازيزم به‌خوا گه‌ر ده‌زانيت چه‌نده شياوى ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێز‌و و حورمه‌ته‌ت به‌نسيب بێت هه‌رگيز يه‌ك و دووى لێ ناكه‌يت ، وه بڕيار ده‌ده‌يت يه‌كه‌م كه‌س بيت ئه‌و رێزه چاوه‌ڕوان كراوه‌ت پێ بگات. ئه‌ى بۆچى خۆتى لێ دوور ده‌خه‌يته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوڕێكه‌ت سفوره‌و خۆى ڕووت ده‌كاته‌وه ده‌بێت تۆش وا بيت؟! ئه‌ى بۆ له خۆت ناپرسيت هاوڕێكه‌م هه‌ڵه‌يه بۆچى منيش ئه‌و هه‌ڵه‌يه بكه‌م كه ئه‌و ده‌يكات !؟ ئه‌ى بۆچى كوێرانه خۆت ده‌كه‌يت به قوربانى هه‌ڵه‌كانى هاوڕێكه‌ت؟ چ هاوڕێيه‌ك!؟ ئه‌و هاوڕێيه‌ى كه ده‌يه‌وێت به چاوى ئه‌و سه‌يرى دونيا بكه‌يت؟ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كوێر سه‌يرى تۆ بكات!؟ كام هاوڕێ؟ ئه‌و هاوڕێيه‌ی كه ده‌يه‌وێ به گوێچكه‌ى ببيستى!؟بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كه‌ڕو بێ گوێى ئه‌صڵيت سه‌يرت بكات !؟كام هاوڕێ؟! ئه‌و هاوڕێيه‌ى كه ده‌يه‌وێـت به ده‌م و زوبانى ئه‌وگفتوگۆ بكه‌يت!؟بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك لاڵ سه‌يرت بكات!؟
ئه‌ى ئه‌زانى بۆچى ده‌يه‌وێ وه‌ك كوێر سه‌يرت بكات!؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ دنياى خۆت نابينى و ناته‌وێ دنيا به‌چاوى خۆت ببينى كه عه قڵ و دڵ و فيكرت ڕێگه‌ى پێ داويت. به‌ڵام تۆ خۆتى لێ كوێر ده‌كه‌يت ، كه‌واته چاوت بكه‌ره‌وه‌و شفايى چاو ساغى بۆ خۆت بگێڕه‌وه بزانه‌و ببينه ئه‌و خوشكه باڵا پۆشانه‌ت چۆنن و چه‌ند جوانن و چه‌ند به‌ڕێزن له لاى خه‌ڵكى و ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر زياتر ، ده له‌مه‌و دوا به‌چاوى خۆت تێر سه‌يرى ئه‌و شتانه بكه كه له خۆتت ده‌شارده‌وه ، سه‌يرى باكگراوندى جوانيه‌كانت بكه كه به هۆى هاوڕێكه‌ته‌وه نه‌ت ده‌بينى ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى بيستنى خۆتى بۆچى گوێت له بيستنى وته‌كانى هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌ت ناگرى؟ بۆچى نازانى ئه‌ويش وه‌ك تۆ خاوه‌نى هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوويه‌كى مرۆڤانه‌يه؟! ئه‌ى نازانى ئه‌و دنيا جوانه‌ى تۆ به خه‌ياڵ دروستت كردووه وا ده‌زانى سفورى و بێ سه‌رپۆشى ده‌تگه‌یه‌نێ پێى !؟ هه‌مان دونيا لاى هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌شت هه‌يه به‌ڵام ئه‌م هاوڕێيه‌ت ڕ‌ازى نيه جه‌سته‌ى پڕ شه‌رمى ده‌ربخات تا كڕيارى هه‌بێ ؟ بۆچى ڕۆژێك له خۆت نه‌پرسى هاورێ سفوره‌كه‌م هيچى فێر نه‌كردم ؟ بابزانم ئه‌و هاوڕێ باڵا پۆشه ده‌توانێت هيچم فێربكات ؟! بۆچى له هاوڕێ باڵا پۆشه‌كه‌ت ناپرسى بۆچى باڵاى ده‌پۆشێ؟؟ چ سزا‌و پاداشتێك هه يه له‌و باڵاپۆشيه‌دا؟كه‌ى له‌وه دڵنيا ده‌بيت كه بۆ هه‌موو كارێك پاداشت هه‌يه جا ئه‌گه‌ر كارى باشه بێت و پاداشتى باش و ئه‌گه‌ر كارى خراپه بێت پاداشتى خراپه چاوه‌ڕێى ده‌كات .
خوشكى شيرينم زوبانى خۆت لاڵ كردووه له‌ڕوى هاوڕێ باڵاپۆشه‌كه‌تدا وه به‌گاڵته‌جاڕ يه‌وه ده‌ڵێيت واز له فڵانه باڵاپۆش بهێنه باس هه‌ر باسى باڵاپۆش و نوێژ و قه‌بر و ئاگره و هيچ شتێكى خۆشى له‌زار نابيستى؟!ئه‌ى بۆ نازانى ئه‌وه ته‌نها ڕاى خۆته‌و خه‌ياڵ و واقيع دوو شتى زۆرجياوازن له يه‌ك ؟!له‌ژيانتا زۆرت قسه بيستو ه به‌ڵام كه‌ميان باش بووه وه زۆريشت ووتوه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى بزانى كاميان باش بوه ؟! تۆى خاوه‌ن ئاستى ڕۆشنبيرى به‌رز تۆى هه‌ڵقوڵاوى ناو زانست مه‌عريفه‌ت تۆى ڕۆشنايى بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ى ده‌يجورى شه‌وانى تار ، چۆن ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و مه‌بده‌ئو ئه‌خه‌لاقياتى تاكه‌تاكه‌ى هاوڕِێكانى نه‌بێت چۆن ده‌بێت ڕۆژێك له هاوڕێ دينداره‌كه‌ى نزيك نه‌بێته‌وه ؟! خۆ تۆ دڵنياى هه‌روه‌ك تۆ خاوه‌نى ئاستى زانيارى زۆره ئه‌گه‌ر له تۆ زياتر نه‌بێت كه‌متر نيه ، به‌ڵام ئه‌و باڵاپۆشه تۆ جۆرێكى تر‌ى ، بۆچى له خۆت ناپرسى ئه‌و كاره‌ى تۆ ده‌يكه‌ى ڵه‌گه‌ڵ هاوڕێ باڵاپۆشه‌كه‌ت كاميان به‌ره‌و پێش چوون و مۆدێرنه ئه‌ى بيرت چوو مرۆڤ له چاخه كۆنه‌كان له سه‌ره‌تاى ژيانى مرۆڤ دا ڕووت بوو هيچى له‌به‌ردانه‌بوو؟! دوايى به پێشكه‌وتنه‌وه خۆى داپۆشى ؟! كه‌واته له ڕووتيه‌وه بۆ پۆشته‌يى پێش كه‌ووتويى بووه له‌ژيانى مرۆڤايه‌تى دا !! نه‌ك له پۆشته ييه‌وه بۆ ڕووتى!! كه ئه‌مه نه عه‌قڵى مرۆڤى عاقڵ نه ويژدانى كه‌سى به ويژدان پێى هه‌زم ده‌كرێت؟! كه‌واته له خۆت بپرسه بۆچى به قسه‌ى كه‌سى ناحه‌ز به دينت به پڕوپاگه‌نده‌ى دواكه‌وتوييه‌وه ده‌ته‌وێت له كه‌سه دواكوتووه‌كان بيت چ له‌م دونيا چ له‌و دنيا؟! تۆى موسڵمان چى ده‌زانى ده‌رباره‌ى دينه‌كه‌ت؟! ئه‌گه‌ر كۆمه‌نيستێك پێت بڵێ من موسوڵمان ده‌بم تۆ ده‌تواني چى له ئيسلامم فێربكه‌يت؟! ئه‌گه‌ر هيچ نه‌زانى؟! ئه‌ى تۆ خۆت به چى ده‌زانى به نه‌زان ؟! من دڵنيام تۆى به ڕێز زۆر حه زت له ئاشنابوونه به دينى ئيسلام به‌ڵام حه‌زو ئاره‌زو و مۆدێلات ناهێڵن؟! ده‌زانم كه نازانيت كاميان هه‌ڵبژێرى مۆدێلات و دوور له ديندارى ياخود سه‌ربه‌رزى ؟! خۆزگه ده‌تزانى به پۆشينى باڵاكه‌ت و كردنى نوێژه‌كانت و هه‌وڵدان بۆ فێربوونى دينى پيرۆزى ئيسلام كه دينى زانست و مه عريفه و پێشكه‌وتويه چه‌نده به‌ڕێز ده‌بيت له‌لاى خودا ودروستكراوه‌كانى خودا ، خوشكه باشه‌كه‌م ئه‌بێت بزانى كه باڵاپۆشي فه‌رمانى خوداى گه‌وره‌يه نه‌ك قسه‌ى خه‌ڵكانێك كه تۆ له‌وانه‌يه خۆشت نه‌وێن؟! خۆ دروستكردنى من و تۆ و مرۆڤه‌كان و جنيه‌كانيش بۆ په رستنه باڵاپۆشيش په‌رستنى خودايه له‌لايه‌ن تۆوه ده‌ى خۆزگه‌م به خۆت . كه به هۆى باڵاپۆشيته‌وه راتگه‌ياندووه كه به نده‌يه‌كى ملكه‌چى فه‌رمانى خودايت .خودا ده‌فه‌رموێت:
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ(
)يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا) (الاحزاب 59(
واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت.(
وه خودا له سوره‌تى (النور)دا له ئايه‌تى (31)دا ده‌فه‌رموێ:
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)
(وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آَبَائِهِنَّ أَوْ آَبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)
واته: (به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی...هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.).
بيرت نه‌چێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ (دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى ئاگرن . واته دۆزه‌خيين .من نه‌م بينيون . كۆمه‌ڵى يه‌كه‌م (كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن قامچييان پێيه وه‌ك كلكى مانگا وايه و له خه‌ڵكى پێده‌ده‌ن ). كۆمه‌ڵى دووه‌م (كۆمه‌ڵه ئافره‌تانێكن كه ڕووتى داپۆشراون . واته پۆشته‌ن و پۆشاكيان له‌به‌ردايه ، به‌ڵام له ڕاستيدا ڕووتن ؟! چونكه جل و پۆشاكێكى وايان له‌به‌ردايه كه ته‌نكه‌و لاشه‌ى به‌ده‌ره‌وه‌يه وه به‌لاره‌و له‌نجه ده‌ڕۆن به ڕێگادا و سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ لاى خۆيان ڕاده‌كێشن و سه‌ريان وه‌كو دووگى حوشتر لێده‌كه‌ن (واته قژيان لوول ده‌كه‌ن و له پشتى سه‌ريان يان ته‌وقى سه‌ريان كۆى ده‌كه‌نه‌وه و به‌رز ده‌بێته‌وه وه‌ك دووگى حوشتر .((ئه‌و شته به‌رزه‌ى پشتى حوشتر دووگه‌كه‌يه‌تى )) ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنيشى ناكه‌ن هه‌رچه‌نده بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده وئه‌وه‌نده دێ)) له فه‌رموده‌يه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ ((ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و وه بۆنيشى ناكه‌ن هه‌رچه‌نده بۆنى به‌هه‌شت له دوورى پێنج سه‌د ساڵه ڕێوه بۆنى دێت)).
كه‌واته تۆ ئه‌ته‌وێ ببيته ئه‌هلى دۆزه‌خ و دووربيت له به‌هه‌شت و بۆنى به‌هه‌شت ئه‌مه‌يان به ده‌ستى خۆته ، به‌ڵام بيرت نه‌چێ تۆ كه‌سێكى ڕۆشنبيرى خاوه‌ن عه‌قڵ و ته‌جروبه‌ى . له دروست بونى خۆت كه‌مێك بير بكه‌وه بزانه چه‌ند جوان دروست كراوى وه بزانه چه‌نده خزمه‌تى ده‌كه‌يت!؟ لێره‌وه بڕيار بده ئه‌م جه‌سته خۆشه‌ويسته‌ت ده‌كه‌يت به سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ؟! كه ئه‌و دۆزه‌خه به ده‌رچونى گيانت چاوه‌ڕێت ده‌كات ، له تاريكى و ته‌نهاى ناو گۆڕى ته‌نگ چى فريات ده‌كه‌وێت مۆدێل و جل و به‌رگى كورت وته‌سك و ته‌نك و قژى درێژ و بڵاوكراوه و بێ له‌چك !؟! من وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بۆ خۆت جێدێڵم .به‌ڵام بيرت نه‌چێ كێ به هه‌ميشه‌يى له‌دونيادا ماوه‌ته‌وه هه‌تا تۆ بمێنى !؟ پار ئه‌م كاته زۆرێك له هاوڕێ , خزمانمان مابوون و هه‌مان خولياو حه‌زى من و تۆيان هه‌بوو!؟ به‌ڵام ئێستا له‌دونيايه‌كى ترن !؟ ئه‌ى نازانى دونيا له ده‌نيه‌وه هاتووه واته له نزميه‌وه هاتووه !؟ ده بپرسه له خۆت كه دونيايه‌ك هه‌بێت نزم بێت ئه‌بێت دونيايه‌كيش هه‌بێت به‌رز بێت ده‌ى خۆت بۆ كام دونيايان حازر ده‌كه‌يت !؟ ئه‌مه‌ى ئيستا دونياى نزميه !؟ به مردنيشت دونياى به‌رز ده‌ست پێ ده‌كات ، كه له‌و دونيا به‌رزه دا كۆپى ته‌صويركراوى ئه‌م دونيا نزمه‌ت پێ يه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رزى و نزميت ديارى ده‌كرێ ، جا ئيستا بڕيار بده له‌و ته‌صويره‌دا چى ته‌صوير ده‌كه‌ى كرده‌وه‌ى جوان و باش يان پێچه‌وانه‌كه‌ى !؟ سفورى وڕووتى و جلوبه‌رگى ته‌سك و ته‌نك ياخود با‌ڵاپۆشى و ڕێز‌و حورمه‌ت؟؟ نازانم چى ترت پێ بڵێم ته‌نها بيربكه‌وه دووربه له عاتيفه و بزانه بڕيار له‌سه‌ر چى ده‌ده‌يت ؟! (((بـــــــــــــــــزانــ� �ــــــــــــــــــــــــ� �ـه)))
با‌ڵاپۆشيه‌ك كه ئاسمان فه‌رمانى پێكردووه هه‌ر له‌و كاته‌وه دڵى دوژمنانى داخورپاندو ژيانى مێشك پوچه‌كانى تاڵ كرد ، با‌ڵاپۆشى ، ئه‌و چه‌كه به‌هێزه‌يه كه زه‌مينى ناحه‌زانى حه‌قيقه‌تى هێنايه له‌رزه و ئه‌مڕۆكه‌ش ڕۆژئاواى تۆقاندوه؟
با‌ڵاپۆشى ئه‌و به‌رگه‌ى وه‌ك گه‌وهه‌ر ومروارى ئافره‌تى به‌پاكى وده‌روون ئارامى ڕاگرت ، به‌وه‌ش چاو برسى يه‌كان شێت بوون بۆ بينينى لاشه‌ى بێگه‌رديان ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بينينى په‌نجه‌يه‌كى ئه‌و مروارى يه به‌نرخه‌ش بێت.
با‌ڵاپۆشى ، ئه‌و مه‌سه‌له گرنگ و به‌رزه‌يه كه زۆرێك له ئافره‌تان فه‌رامۆشيان كردووه ، وا ده‌زانن فه‌رمانه‌كه‌ى ئاسمان ته‌نها بۆ پۆشينى به‌رگه‌و ئيتر خۆى ئازاده له‌وه دا شێوازه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت ياخود بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌مه‌رجى پۆشينى با‌ڵاپۆشى هه‌يه..........
مه‌رجه‌كانيش ئه‌مانه‌ن:
لاشه داپۆشێ ، ته‌سك وته‌نك نه‌بێت ،له به‌رگى پياوان و هاوبه‌ش په‌يدا كه‌ران نه‌چێت و بۆ ناوبانگ و خۆ به‌سه‌ر دا هه‌ڵكێشان نه‌بێ ،ئه‌وه مه‌رجه‌كانى جل وبه‌رگى شه‌رعييه ، ئێمه‌ى موسڵمان خه‌مبارترين ترسمان هه‌يه كه ده‌بينين هه‌ندێ له كچان به ناو باڵاپۆشن ئه‌گينا له ڕاستى ڕووتن ، ئه‌وه‌نده جله كانيان ته‌سكه ئه‌وانيش وه‌ك سفوره‌كان لاوه‌كان خراپ ده‌كه‌ن ئه‌ى كه‌ى تێ ده‌گه‌ن كچانى باڵا پۆش كه ئه‌م جه‌نگه جه‌نگى حيجابه ؟! ئامانجيان لابردن و سوتاندنى حيجابه ، وه‌ك غوڵاندى سونى خاچ په‌رست ده‌ڵێ: (حاڵى ڕۆژهه‌لات ڕێك ناكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌چكه‌ى به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌يه لێنه‌كرێته‌وه قورئانى پێ دانه‌پۆشرێ)؟
ئايا ئه‌م وشانه گيانى به‌رنگارى و به‌رپرسيارێتيت تێدا سه‌وز ناكات !؟ ڕوحى فه‌خرو شانازى كردن به‌بيرو باوه‌ڕه‌كه‌ته‌وه تيادا ناگه‌شێته‌وه ؟ ئايا ڕێگه به غيره‌تى خۆت ده‌ده‌يت ئه‌و سه‌ربازه ترسنۆكه تۆ بيت ، ده‌هێڵيت تۆ ده‌رگاى شكستى ئه‌و جه‌نگه بيت ؟ بزانه من بڕوا‌و متمانه‌ى مه‌زنم پێته ، له‌به‌رئه‌وه داوات لێ ده‌كه‌م ئازابه . هيمه‌ت وعه‌زيمه‌تت به‌رز بێت به ڕوونى و به‌ده‌نگى به‌رزه‌وه هاوار بكه ، شه‌رم مه‌كه ، بڵێ حيجابى من عيباده‌ته ، به هۆيه‌وه له په‌روه‌ردگارم نزيك ده‌بمه‌وه ئه‌و عيباده‌ته‌ى من مه‌رجى نى يه مادام بۆ خوايه هه‌ر هه‌مووى ده‌خه‌مه سه‌رچاووم.
له كۆتايدا سفورى هيچ نيه جگه له هه‌ستكردن به كه‌م وكوڕى و لاسايكردنه‌وه‌و له‌ده‌ستدانى كه‌سايه‌تى و له‌كارخستنى عه‌قڵ .
چه‌ند گوناحه ئه‌و كچه‌ى دڵى به‌وه خۆشه سه‌رنجى ئاماده‌بوانى بۆ خۆى ڕاكێشاوه و وا ده‌زانێت ئه‌و ڕوانينه مووعجه‌ب بوون و ڕێز لێنانه ، نازانێت ئه‌و سه‌رنجدانه سه‌رنجدانى به‌سوك سه‌يركردن و بێ به‌هايه ؟ خوشكه ئازيزه‌كه‌م كێ پێ ى وتيت ناتوانيت بگه‌يته لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن و سه‌رزه‌مينى شارستانيه‌ت و گه‌يشتن به سه‌عاده‌ت تا ئه‌و كاته‌ى خيانه‌ت له حيجاب نه‌كه‌يت و فه‌رمانى ئاسمان پشت گوێ نه‌خه‌يت ؟!؟! خوشكى شيرينم هه‌ركه‌س خوا بپه‌رستێ ئه‌وا خودايش له هه‌موو جێيه‌ك له‌گه‌ڵيدايه‌و ده‌يبينێت و ئاگاى لێيه‌تى ئه‌وه‌شى ووڵات بپه‌رستێ و عاده‌ت په‌رستى ده‌كات ئه‌وه ژيانى دوو دڵى و سه‌رگه‌ردانى هه‌ڵبژاردووه .
ئيتر ده‌ڵێم من بڕوا‌و متمانه‌م پێته كه له‌مه‌و دوا با‌ڵاپۆشى و نوێژ‌و كارى باش و شاره‌زايى په‌يداكردن له دينى ئيسلام‌دا بكه‌يته كارى ڕۆژانه‌ت هه‌تا له ڕاستى و دروستى دينى خودا‌و بوونى خۆت تێ بگه‌يت
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 التعليقات:
إرسال تعليق